Aynur Ekiz,İsmail Çimen
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
بەهۆی رێژەی ئەو دەنگانەی ئاک پارتی لە هەڵبژاردنی خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیا بە دەستی هێنا، توانی بۆ جاری حەوتەم لەسەریەک لە هەڵبژاردنە گشتییەکاندا ببێتە براوەی یەکەم.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کۆی کردوونەتەوە، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ئاک پارتی بووەتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە. ئاک پارتی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ توانی لەسەدا ٤٢،٥٦ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت و لەم هەڵبژاردنەیشدا لەسەدا ٣٥،٥٨ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە. بەم جۆرە ژمارەی پەرلەمانتارانی ئەو پارتە لە ٢٩٥ەوە کەم بۆتەوە بۆ ٢٦٧.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ئاک پارتی توانیوویەتی ژمارەی پەرلەمانتارانی لە باتمان لە یەکەوە زیاد بکات بۆ دوو و لە ساکاریا-یش لە چوارەوە بکات بە پێنج.
ئاک پارتی هەروەها توانیوویەتی کورسییەک لە ئیدر بەدەست بهێنێت کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەو پارێزگایە هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێنابوو.
ئاک پارتی تاکە کورسییەکەی لە هەکاری لەم هەڵبژاردنەدا لە دەست دا. لە کاتێکدا ژمارەی کورسییەکانی لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان کەمی کردووە لە ژمارەیەک پارێزگای دیکە زیادی کردووە.
ئاک پارتی ژمارەی کورسییەکانی لە ئایدن لە چوارەوە کردووە بە سێ. لە باڵکئەسیر لە پێنجەوە کردووە بە چوار. لە بەدلیس لە دووەوە کردووە بە یەک. لە بۆڵو لە دووەوە کردووە بە یەک. لە چاناککالە لە دووەوە کردووە بە یەک. لە چانکری لە دووەوە کردووە بە یەک. لە چۆروم لە سێیەوە کردووە بە دوو. لە دەنیزلی لە چوارەوە کردووە بە سێ. لە ئەلعەزیز لە چوارەوە کردووە بە سێ. لە ئەرزنجان لە دووەوە کردووە بە یەک. لە ئەسکیشەهیر لە سێیەوە کردووە بە دوو. لە گیرەسوون لە سێیەوە کردووە بە دوو. لە گوموشهانە لە دووەوە کردووە بە یەک. لە هاتای لە پێنجەوە کردووە بە چوار. لە ئسپارتا لە سێیەوە کردووە بە یەک. لە قەرس لە دووەوە کردووە بە یەک. لە قەیسەری لە شەشەوە کردووە بە پێنج. لە کۆجائەلی لە حەوتەوە کردووە بە شەش. لە قونیا لە ١٠وە کردووە بە نۆ. لە مانیسا لە پێنجەوە کردووە بە چوار. لە قەهرەمانمەڕەش لە شەشەوە کردووە بە پێنج. لە نیغدە لە دووەوە کردووە بە یەک. لە ریزە لە سێیەوە کردووە بە دوو. لە وان لە سێیەوە کردووە بە دوو. لە کلیس لە دووەوە کردووە بە یەک.
کورسییەکانی ئاک پارتی لەو پارێزگایانەی خوارەوەیش گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە:
ئادانا (٥)، ئادیامان (٤)، ئافیۆن (٣)، ئاگری (١)، ئاماسیا (٢)، ئانتالیا (٦)، ئارتڤین (١)، بیلەجیک (١)، بینگۆل (٢)، بوردور (٢)، دیاربەکر (٣)، ئەدیرنە (١)، ئەرزەڕوم (٤)، غازی عەنتاب (٨)، مێرسین (٤)، کاستامۆنو (٢)، کرکلارەلی (١)، کرشەهیر (١)، کوتاهیا (٣)، ماڵاتیا (٤)، ماردین (٤)، ماردین (٢)، موغڵا (٢)، مووش (١)، نێڤشەهیر (٢)، ئۆردو (٣)، سامسون (٥)، سێرت (١)، سینۆپ (١)، سیواس (٣)، تەکیرداغ (٣)، تۆکات (٣)، ترابزۆن (٤)، شانڵیئورفا (٨)، ئوشاک (٢)، یۆزگات (٢)، زۆنگوڵداک (٣)، ئاکسارای (٢)، کارامان (٢)، کرککالە (١)، شرنەخ (١)، بارتن (١)، ئەردەخان (١)، یاڵۆڤا (٢)، کارابوک (٢)، عوسمانییە (٢) و دوزجە (٢).
ئاک پارتی لەم هەڵبژاردنەدا هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، نەیتوانی هیچ کورسییەک لە تونجەلی بەدەست بهێنێت.
ئاک پارتی لە کاتێکدا سێ کورسی لە ئیستانبوڵ لە دەست دا، توانی ژمارەی کورسییەکانی لە ئەنقەرە و ئیزمیر بپارێزێت.
لە کاتێکدا ئاک پارتی توانی کورسییەکەی لە بازنەی یەکی بورسا بپارێزێت لە بازنەی دووی بورسا ژمارەی کورسییەکانی لە پێنجەوە کەم بوویەوە بۆ چوار.
ئاک پارتی توانی جارێکی دیکە تاکە کورسییەکەی پارێزگای بایبورت بەدەست بهێنێتەوە.