Abdullah Doğan
21 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2024
قۆنیا - AA
لە قەزای ئەرەگلی سەربە پارێزگای قۆنیا، لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕووداوەکە لە سەر ڕێگای ئەرەگلی-قۆنیا ڕوویدا و بەهۆی بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە بە بەربەستی کەنار ڕێگاکە وەرگەڕا.
دوا بە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی تەندروستیی و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
لەو ڕووداوەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش کە دایکێک و کوڕە سێ ساڵانەکەی بوون بە برینداری ڕزگاریان بوو.