Mazın Asad
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2016
ئەئقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە شەوی ١٥ی تەمووز ٢٣٧ شەھیدمان دا کە ١٧٠ کەسیان سڤیل و ٦٢ کەسیان پۆلیس و پێنجیان سەرباز بوون. ژمارەی برینداران تاوەکو سەعات ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ھەزار و ١٩١ کەسە. رەحمەت بۆ شەھیدەکان دەنێرم و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلەکەم دەکەم".
ئەردۆغان لەمیانی کردنەوەی ناوەندی کولتووری و کۆنگرەی میللەت لە بیشتەپە و بەرنامەی ماتەمینی شەھیدان، بە بیمسلا وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا بە بۆنەی کردنەوەی ناوەندەکە ھیوای بە خێردانەوەی بۆ گەلی تورکیا خواست و گوتی: "کردنەوەی ئەم بەرھەمە کە پارچەیەکی گرنگە لە کۆشکی سەرۆکایەتی، بە بەشداری لەگەڵ میوانە بەڕێزەکان لەم قۆناغەدا زۆر خۆشحاڵم. لە نێوانماندا کەسوکاری شەھیدان و بریندارانی ١٥ی تەمووز ھەیە، بەخێرھاتنیان دەکەم".
ئەردۆغان گوتی: "لە شەوی ١٥ی تەمووز ٢٣٧ شەھیدمان دا کە ١٧٠ کەسیان سڤیل و ٦٢ کەسیان پۆلیس و پێنجیان سەرباز بوون. ژمارەی برینداران تاوەکو سەعات ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو ھەزار و ١٩١ کەسە. رەحمەت بۆ شەھیدەکان دەنێرم و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەلەکەم دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "دەمویست ئەوانەی باسیان لە دیموکراسی و سیستمی دیموکراسی پەرلەمان دەکرد، سەرەتا ھاتبان و سەردانی بینای پەرلەمانمانیان بکرادبایە. ئەگەر کەمێک باوەڕیان بە دیموکراسی ھەبێت بێن و ئێرە ببینن، بەڵام نەھاتن. لە نێو ئەمانەدا کودەتاچییەکان ھەبوون کە رەخنە دەگرن کە بۆچی سەرەتا منیان نەکوشت و ئامانجیان بەشێوەیەکی روون خستەڕوو. بە راشکاوی گوتیان "ھەڵەتان کرد، سەرەتا پێویست بوو ئەردۆغان بکوژن". ئەم شێوەیە سنووریان بەزاند! دەردی ئێمە بێگومان ئەمە نییە. بێگومان ئێمە بە لەبەرکردنی کفنمان بۆ ئەم رێگەیە دەرچووین. ئێمە لەوبارەیەوە ھیچ کێشەیەکمان نییە".
ئەردۆغان لە درێژەدا گوتیشی: "بەدیھێنانی دادپەروەری ئەرکە لەسەر ھەموومان، ھەرکەس چی دەڵێت؟ لەسێدارە دان، لە سێدارەدان، لە سێدارە دان. ئێرە وڵاتێکی دیموکراسی و خاوەن سیستەم و پەرلەمان و دەوڵەتێکی یاساییە. بەم شێوەیەش دەبێت داوای گەل بھێنینە پەرلەمان و لەوێ گفتوگۆی لەسەر بکەین ئەم رێگایە بۆ ھەموو لایەک گونجاوە".
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "ئەوانەی سەرەخۆشیان ئاراستەی کوژرانی ٢٣٧ ھاووڵاتیمان بە دڕندەیی نەکرد و ھیوای چاکبوونەوەیان بۆ دوو ھەزار و ١٩١ مرۆڤمان نەخواست، لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بینینی ئەگەری مامەڵی خراپی بەرامبەر بە کودەتاچییەکان. بە راشکاوی دەیڵێم کە ئەو وڵاتانەی نیگەرانن لە بەرامبەر چارەنووسی کودەتاچییەکان و دیموکراسی تورکیا و مافی ژیان و ئایندەی گەلەکەمان، ئەوە ھیچ سەرکردەیەکی ئەو وڵاتە دۆستمان نین. ئەمە بەم شێوەیە بزانن".
سەرکۆماری تورکیا زیاتر گوتی: "ئەمڕۆ تورکیا لە بەیانی ١٥ی تەمووز چارەنووسی روونترە، رۆشنترە، بە بەرەکەت ترە، لەبەر ئەوەی بەسایەی ١٥ی تەمووز زۆر نھێنی کە ماوەی سێ ساڵە بەدەستیانەوە دەناڵێنین ئاشکرابوون و چارەسەریان کرا".
ئەردۆغان گوتی: "تەنانەت لە قۆناغی ھەوڵی کودەتاکەشدا ھیچ لارییەکمان بەرامبەر یاسا نیشان نەدا. ئەو ھەنگاوانە ھاوێژراوە و ئەو بڕیارانەی جێبەجێ کراوە لەگەڵ دەستوور و یاساکان گونجاوە. کارەکانمان لەگەڵ پەرلەمان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی، وەزارەتەکان و بە گشتی دەزگاکاندا لە چوارچێوەی یاساوە بەڕێوە دەبەین. ئەگەر ئەو کەموکورتی و ھەڵانە بەھۆی باری نائاسایی قۆناغەکەوە ھەبێت، رێگەی بۆ یاسا کراوەیە و بەردەوامیش کراوە دەبێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئێستا گشت ئەو سکاڵایانەی کە دژی ئەو کەسانە تۆمارم کردووە کە بێ رێزیان بەرامبەر من کردووە تەنھا بۆ جارێک دەکشێنمەوە و لێیان دەبوورم. بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم دەرفەتە بە باشی بەکار نەھێنین ئەوا گەل مافی ئەوەی دەبێت کە لێپرسینەوەمان لەگەڵ بکات. بۆیە لەم بڕوایە دام کە گشت چینەکانی کۆمەڵگە بەتایبەتی سیاسەتمەداران ھەڵسوکەوتی گونجاو لەم قۆناغە ھەستیارەی وڵاتەکەمان بنوێنن".
سەرکۆماری تورکیا لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "ھەندێک کەس دەڵێن ١٠ ھەزار کەس ، ٢٠ ھەزار کەستان لە کار دوورخستەوە، بەڵی بە ھەزاران کەس ھەبێت پاکی دەکەینەوە دەزانن بۆ ؟ لەبەر چی و بەچ مەبەستێک؟ لەبەر ئەوەی مومکین نییە ئەو کەسانە لەنێو دامو دەزگای حکوومی بمێنن کە بە فڕۆکەی وڵات ھاووڵاتیانی بێتاوانیان بۆردومان کرد".