Sangar Hamad Azeez
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەیمس جێفری کۆبووەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە دیبلۆماسییەکان وەرگیراون، چاوشئۆغڵو پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا جەیمس جێفری کردووە.
جێفری هەر ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بهرگریی تورکیا خوڵوسی ئاکار-یش کۆبووەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکان لە کۆبوونەوەکان بیروڕا لەسەر دواین پێشهاتەکانی سووریا ئالوگۆڕکراوە.