Ayşenur Sağlam,Mohammed Baqi Hussein
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
راگه‌یه‌نرا به رێكخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی بازرگانی و ئابووریی توركیا-قه‌ته‌ر(TEOA) له‌لایه‌ن وه‌زیری بازرگانیی توركیا روهسار پێكجان-ه‌وه، دۆستایه‌تیی توركیا و قه‌ته‌ر پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه.
پێكجان و وه‌زیری ئابووری و بازرگانیی قه‌ته‌ر ئه‌حمه‌د بن جاسم ئالسانی، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی بازرگانی و ئابووریی توركیا-قه‌ته‌ر(TEOA)، له وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیا كۆبوونه‌وه.
پێكجان دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دۆستایه‌تیی توركیا و قه‌ته‌ر پێیناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و گوتی،"رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت رێكده‌خه‌ینه‌وه له‌باره‌ی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوو وڵات. هیوادارین رێككه‌وتنه‌كه خێری پێوه‌بێت بۆ كه‌رتی بازرگانیی هه‌ردوو وڵات."
ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه په‌ره‌دانه به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌كان له‌پێناو دابه‌زاندنی نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان و گازی سروشتی و دابه‌زاندنی تێچووهكانیان.