توركيا

چاوشئۆغڵو: "لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی قاشقچی پێویستە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کوشتنی خاشقچی: "ئیدی دەزانین کە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی بابەتەکە پێویستە".

Sangar Hamad Azeez  | 14.11.2018 - نوێکردنەوە : 15.11.2018
چاوشئۆغڵو: "لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە دۆسیەی قاشقچی پێویستە"

TBMM

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کوشتنی خاشقچی رایگەیاند: "ئیدی دەزانین کە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی بابەتەکە پێویستە".

چاوشئۆغڵو کە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بوودجەی ٢٠١٩ی وەزارەتی دەرەوە تورکیا سەردانی کۆمیسیۆنی بوودجەو پلاندانانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردبوو، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کەیسی خاشقچی رایگەیاند کە لە پرسی لێکۆڵینەوەکان لە کوشتنی خاشقچی هەموو جیهان دان بەوە دادەنێت کە تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی شەفافانەی کرد.

ئەو وەزیرە لە درێژەی لێدوانەکەی گوتی: "لەسەرەتا لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیە گرووپێکی کارمان پێکهێنا، ئێمە گوتمان بیر لەوە ناکەینەوە کە بابەتەکە بۆ دادگای نێودەوڵەتی ببەین، بەڵام ئەو خاڵەی کە پێی گەیشتووین ئیدی دەزانین کە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی بابەتەکە پێویستە. هەرچییەک رووبدات ئێمە بۆ ئاشکراکردنی راستی ئەم رووداوە چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. ناکرێت هەوڵی داخستن یاخود بەلاڕیدابردنی کەیسەکە بدرێت".

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە خاشقچی بووەتە قوربانی تاوانێکی وەحشیگەرانە و گوتیشی: "یەکەکانی هەواڵگری و ئاسایشی ئەو بەڵگە پێویستانەیان بەو لایەنانە نیشاندا کە داواینکردبوو".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın