Abdullah Shukur
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیھانگیری ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا دەستکەوتوون، یڵدرم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو ھاووڵاتییە ئێرانیانە ناردووە کە لە بومەلەرزەکەی دوێنێ شەوی رابردوو گیانیان لەدەستداوە.
یڵدرم راشیگەیاندووە کە تورکیا لەم کاتە سەختانەدا ھاوسۆزی گەلی ئێرانە و ھیواش دەخوازێ ئەم ئازارنە جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە.
یڵدرم ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری مرۆیی دەربڕیوە.
لە بەرامبەردا جیھانگیری بەھۆی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە سوپاسی یڵدرمی کردووە و راشیگەیاندووە کە ئەگەر پێویستیان بە ھاوکاری ببێ ئەو زانیاری لەمبارەیەوە بە تورکیا دەدەن.