توركيا, جيهان

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ٣٠ی ئادار ڕۆژی جیهانیی پاشماوەی سفر

Koray Taşdemir  | 30.03.2026 - نوێکردنەوە : 30.03.2026
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ٣٠ی ئادار ڕۆژی جیهانیی پاشماوەی سفر

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ڕێگەی بزوتنەوەی پاشماوەی سفر کە تورکیا دەستی پێکردووە و، ئەمڕۆ بووەتە بزوتنەوەیەکی ژینگەییی جیهانی، بە گشتی ٩٠ ملیۆن تۆن پاشماوە گەڕێندراوەتەوە، بەمەش ٣٦٥ ملیار لیرە بۆ ئابووریی تورکیا دابین کراوە.

بە بۆنەی ٣٠ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی پاشماوەی سفر، سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بابەتێکی بڵاوکردەوە.

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژە بەوە کرد کە ئەم بزوتنەوەیە سوودێکی زۆری بە ئابووریی گەیاندووە و، ڕایگەیاند:"بە بۆنەی ٣٠ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی پاشماوەی سفر، دەمەوێت ئەوە ڕابگەیێنم کە زۆر خۆشحاڵم بە گەشەکردن و بەهێزبوونی بزوتنەوەی پاشماوەی سفر کە لە ساڵی ٢٠١٧دا بە سەرپەرشتیی هاوسەری بەڕێزم، ئەمینە ئەردۆغان دەستمان پێکرد. لە ڕێگەی ئەم بزوتنەوەیەوە وڵاتەکەمان ئەمڕۆ بووەتە چالاکییەکی ژینگەییی جیهانی، بە گشتی ٩٠ ملیۆن تۆن پاشماوە گەڕێندراوەتەوە. بەم شێوەیە ٣٦٥ ملیار لیرەمان بۆ ئابووریی تورکیا دابینکردووە. پشتیوان بە خودا ئامانجمان ئەوەیە ڕێژەی دووبارە بەکارهێنانەوە لە ساڵی ٢٠٣٥دا بۆ سەدا ٦٠ و لە ساڵی ٢٠٥٣دا بۆ سەدا ٧٠ بەرز بکەینەوە. پێداگرانە بەردەوام دەبین لە هەوڵدان دژی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın