Rewa Mahmut Hasan
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ AA
بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری هەدەپە پەروین بوڵدان، لەسەر سکاڵایەک کە لە ئیدر لەسەری تۆمار کراوە لە ئیستانبوڵ بانگهێشتی دادگای باکرکۆی کراو دوای وەرگرتنی گوتە لێی لەسەر راسپاردە، دادگای بەجێهێشت.
بوڵدان لە سەر راسپاردەی دادگای ٦ هەمی قورسی باکرکۆی گوتەی لێوەرگیرا و ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوە بڕیارێکی سیاسیە.
بوڵدان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاریشە و هێشتا پارێزبەندیی یاسایی هەیە و بەزۆر وەرگرتنی گوتە لێی، کارێکی نایاساییە و گوتی: "لەئێستادا ١٢ پەرلەمانتاری هاوڕێمان دەستگیر کراون. ئەمانە هەمووی نایاسایین. بۆیە من ئیفادە نادەمە دادگا، لەبەردەم دادگا بەرگری لە خۆم ناکەم".
دوای وەرگرتنی پارێزیی لە بوڵدان، دۆسیەکەی رەوانەی دادگایی ناوخۆیی کرا.
لەدوای هاتنە دەرەوەی لە خانەی دادی باکرکۆی بوڵدان لێدوانی بۆ رۆژنامەنوسان دا و گوتی: "ئەمرۆ تیمێک کاتژمێر٩:٠٠ هاتنە ماڵەکەم و دەستبەسەرکرام. پێمگوتبوون کە من ئەمڕۆ لەسەر راسپاردە داوای وەرگرتنی گوتەم لێ دەکەن، بەڵام لەبەردەم دادگا بەرگری لە خۆم ناکەم، ئەمەیان دەزانی پێشتریش گوتبووم کە نایەمە دانیشتنەکەی دادگا. بەڵام دەستبەسەر کرام و هێنرامە دادگا. بەڵام وەڵامی پرسیارەکانیانم نەدایەوە.گوتم کە ئەمە نایاساییە.وەرگرتنی گوتە بەزۆر و دەستگیرکردنی پەرلەمانتارنیش هەمووی کارێکی نایاسایین.ئێستا ١٢ پەرلەمانتارمان دەستگیرکراون و لە بەندیخانەن، بە نایاسایی دەستگیرکراون".
بەڕێوەبەرێی ئاسایشی ئیستانبوڵیش ئاماژە بەوە دەکات کە پەروین بوڵدان دەستگیرنەکراوە و لەسەر راسپاردەی دادگای سزای قورسی ئیدر، دادگای ٦ هەمی سزای قورسی باکرکۆی بڕیاری دابوو کە پەروین بوڵدان بەزۆر بهێنرێتە بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی گوتە لێی ، بۆ ئەو مەبەستەش تیمەکان کاتژمێر٨:٥٠ چوونەتە ئەو ناونیشانەی کە ناوبراوی لێ بووە و بەبێ ئەوەی دەستبەسەری بکەن،لەگەڵ پارێزەرەکەی بە ئۆتۆمبێلێک رەوانەی دادگا کراوە.