داواکاری گشتیی سەربازیی تورکیا رایگەیاند: ئەو پێنج ئەفسەرەی سەر بە سوپای تورکیا لە دۆزی کۆمەڵکوژی رۆبۆزکێ تۆمەتبار بوون، دەرکەوتووە هیچ هۆکارێک نییە تا بدرێنە دادگا.
داواکاری گشتی سەربازیی، بڕیاریدا بوو لەبارەی کۆمەڵکوژی رۆبۆزکێ لە رۆژی ٢٨/١٢/٢٠١١، لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمی بکا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ پێنج گومانلێکراوی سوپا کە لەنێویاندا ھەردوو جەنەراڵ یڵدرم گوڤەنج و ئیلھان بۆلوک ھەیە، ئەنجامداوە.
دواتر لە ١٦ لاپەڕەدا راپۆرتی خۆیان پێشکەش کرد کە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی سەربازیی عەلی موژدات سەرپەرشتی کراوە. ناوی ئەو پێنج تۆمەتبارەی راگەیاندووە:
جەنەرال ئیلھان بۆلوک
یڵدرم گوڤەنج
ئەفسەری کەتیبەی تۆپھاوێژ ئایگون ئەکەر
جەنەرال خەلیل ئەرکەک
جەنەراڵ عەلی رەزا کوگو.
لە راپۆرتەکەدا ھاتووە: "تۆمەتباران و کارمەندانی دیکەی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی ئەو فەرمانانەی پێیاندراوە، جێبەجێ کردووە. لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان ھەر چیەکبێ ھەڵە دەکەن، بەھۆی ئەو کردەوانەش ھۆکارێک نییە تا دۆسێیان بۆ بکرێتەوە."