Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی یوڤانتوس،ئەندرێا پێرلۆ بە یەکجاری وازی یاری تۆپی پێ هێنا.
پێرلۆی تەمەن ٣٨ ساڵ دواین وەرزی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجیلۆسی ئەمریکی ئەنجامدا و دوای تەواو بوونی خولەکە بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند.
ئەو یاریزانە لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند: " دواین یاریم بۆ یانەی لۆس ئەنجیلۆس ئەنجامدا، زۆر سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە هانیان دام. سوپاسی هاندەران ، یاریزانان ، دەستەی راهێنەران و شاندی تەکنیکی یانەکە دەکەم بۆ هەموو شتێک".
پێرلۆ لە بڵاوکراەوەکەی جەخت دەکاتەوە کە لۆس ئەنجیلۆس دواین وێستگەی وەرزشی بوو وەک یاریزان و هاوکات سوپاسی خێزانەکەی و منداڵەکانی تەواوی ئەو کەسانە دەکات کە لە میانی یاری کردنی هانیان داوە.
ئەندریا پێرلۆ لەمەو پێش یاری بۆ هەریەک لە یانەکانی ئینتەرمیلان، ئەی سی میلان، یوڤانتوس کردووە لە ئیتالیا و توانیویەتی چەندین نازناو لەسەر ئاستی یانەکە و تاکەکە کەس لەگەڵ ئەو یانانە بەدەست بهێنێت.
جیا لەمەش پێرلۆ ١١٦ یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە و توانیویەتی هاوکاربێت بۆ بەدەستهێنانی مۆندیالی ٢٠٠٦ لەلایەن هەڵبژاردەکەیەوە .