ماردین
ئاڵكش لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد لە خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو و باشووری خۆرهەڵات ژمارەیەكی زۆر لە ژنان وەك نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پلاتفۆرمی ژنانی سەركردەیان درووستكرد و ئەندامانی پلاتفۆرمەكە ناڕەحەتن لە بەیاننامەی هەڵبژاردنی پارتەكان و لەو گوتانەش كە لە كۆبوونەوە جەماوەرییەكاندا پێشكەشی دەكەن، لە خەمی ئەوەدان ئەو دەستكەوتانەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەدەست هاتووە لەناوببرێن.
سەرۆكی كۆمەڵەی رێگریكردن لە تاوانەكانی عورف و هەڵسەنگاندنی تواناكانی ژنان زەینەب ئاڵكش بەناوی پلاتفۆرمەكەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد لە قۆناغێكدا كە گەڕان بەدوای پەیوەندی سیاسی نایاسایی بەردەوامە، بەڵێنە یەك لەدوای یەكەكانی پەیوەست بە پەروەردە لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا، لەئێستاشدا باسكردنی ئەوەی ئیمام و خەتیبەكان بخرێنە دەرەوەی بازنەكان و پەروەردەی بەهاكان ببێتە ئامانج، هەموو ئەمانە قۆناغی 28ی شوباتمان دەهێنێتەوە یاد.
ئاڵكش ئاماژەی بەوەكرد لە قۆناغێكدا كە ئەو رێوشوێنانەی دەسەڵاتخوازەكان هێنایانە ئاراوە كۆتایی هاتووە، ئەوەی كە بەشاراوەیی و لەژێر پەردەی بەڵێنی هەڵبژاردندا دووبارە داخوازی دەسەڵاتخوازان بهێنرێتەوە دی، هەموومانی خستووەتە خەمەوە و گوتی: "پێویستە رێگە نەدرێت بگەرێینەوە بۆ دواوە، پێویستە ژنان لەبەردەم گەڕانەكان بەدوای ستەمدا ورەیان بەرز بێت، پێویستە خاوەنداری لە سندوق و ئیرادەی نەتەوەیی بكەن. لە رێگەی درووستكردنی توركیای نوێدا پێویستە ژنان لێپرسراوێتییان هەبێت. لەبەرامبەر ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەهاكانی مەدەنی ژێر پێ بنێن و دەستكەوتەكانی 10 ساڵی رابردوومان لەناو بەرن پێویستە بڵێین ''دەستكاری ئیرادەی من مەكە''.