Abdullah Shukur
23 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2016
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ھەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، پارێزگاری سینۆپ یاسەمین ئۆزاتا چەتینکایا لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەسەر کرا.
دوینێ، تیمەکانی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی ئەنقەرە چەتینکایا-یان لە ماڵی باوکی لە شارۆچکەی سینجانی سەربە پارێزگای ئەنقەرە دەستگیر کرد.
ھاوکات گوتەی چەتینکایا بە رێگای سیستەمی زانستی دەنگ و رەنگ لەلایەن داواکاری گشتی سینۆپەوە وەرگیرا و دواتر بەمەبەستی دەستبەسەرکردنی رەوانەی دادگای ئێشگر کرا.
دواتر دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ چەتینکایا دەرکرد و رەوانەی زیندان کرا.
پێشتریش ھاوسەری یاسەمین چەتینکایا، تەمال چەتینکایا کە بریکاری فەرماندەی سینۆپە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە ھەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتا دەستبەسەرکرا بوو.