Yasemin Kalyoncuoğlu,Özge Elif Kızıl,Şebnem Coşkun
12 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
كه‌سانی خۆبه‌خش و ئاره‌زوومه‌ند شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ریه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن و پاراستنی كیسه‌ڵه دهریایییهكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ژیانی كیسه‌ڵه ده‌ریایییه‌كان به‌هۆی پاشماوه‌كانی پلاستیك، دزه‌كردنی نه‌وت، پیسبوونی ده‌ریا به‌هۆی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی گه‌رمی و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا له‌م ٧٠ ساڵه‌ی رابردوودا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و دامه‌زراوانه‌ی به ئه‌ركی پاراستنی كیسه‌ڵه ده‌ریایییه‌كان هه‌ڵده‌ستن، ده‌رگا به رووی خۆبه‌خش و ئارهزوومهنداندا ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌ند به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه ژماره‌ی خۆبه‌خش و ئاره‌زوومه‌ندان كه‌میشی كردبێت به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وامن له پشتیوانیكردن له به‌رنامه‌كانی پاراستنی كیسه‌ڵه ده‌ریایییه‌كان.
زۆربه‌ی خۆبه‌خش و ئاره‌زوومه‌ندان قوتابییانی زانكۆن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن پیشه‌ی جیاوازیشیان له‌نێودان.
به‌شداربووانى قوتابییانی به‌شه ڤێتێرنەرییەکان له‌و به‌رنامانه‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌زموون وه‌رگرتنیان له كاری پیشه‌ییدا بۆ داهاتوو.
زانایان له رێگای ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێری گه‌رمیپێوی جێگیركراو له هێلانه‌ی كیسه‌ڵه ده‌ریایییه‌كان له‌نێو قوڕ و لیته‌دا و دانانی مانگی ده‌ستكرد بۆیان به‌رده‌وامن له پاراستنی گیانله‌به‌ره ده‌ریایییه‌كان
