Rewa Mahmut Hasan
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
دیاربەکر - AA
١٠ کەس بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە تەقینەوەکەی رۆژی هەینی رابردووی شاری دیاربەکر، دەستگیر کران.
دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو لە شاری دیاربەکر چەکدارانی پەکەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە و بەهۆیەوە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون، پۆلیسی شارەکە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە دیاربەکر و چەند ناوچەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دا و ١٠ کەسیان دەستگیر کرد.
گومانلێکراوەکان رێکاریی یاساییان لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.