Ayşe Yıldız, Süleyman Elçin, Sabri Kesen
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
موغڵا - AA
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، بەکر پاکدەمیرلی ئاشكرایكرد، لەپێناو دارستانەکاندا لەگەڵ گەلدا بوونە یەک دڵ و هەموو ئاگرەکانیان کۆنترۆڵ کرد و، بە ئامانجی پاراستنی ژیانی ئاژەڵانی کێوی لە ئانتاڵیا و موغڵا بڕیاریانداوە بە داخستی ناوچەکانی راوی دەوڵەت لە وەرزی راوی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا کە لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا زیانیان بەرکەوتووە.
لە گوتارێکیدا کە لە ناوەندی بهڕێوهبردنی کارەساتی سروشتیی لە خانەی مامۆستایان لە شارۆچکەی مارماریس لە پارێزگای موغڵا پێشکەشی کرد، بهكر پاکدەمیرلی باسی لەوە کرد کە رێکخستنی دارستان هەمیشە فیداکارانە کاری کردووە.
پاکدەمیرلی ئاماژهی بهوه كرد کە بەهۆی ئاگرە گەورەکانەوە هەموو وڵات لە ئامادەباشیدا بووه و لە ئێستاشدا پێویستە لەو ئامادەباشییەوە بەرەو ژیانی ئاسایی بچنەوە.
گوتیشی: "لە کارەساتەکەدا لەگەڵ گەلەکەماندا بووینە یەک دڵ لەپێناو دارستانەکانماندا. هەموو ئاگرەکانمان کۆنترۆڵ کرد".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ئاماژەی بە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی دارستانی شارۆچکەی بوجاک کرد لە بوردور و، رایگەیاند: "لە ئانتاڵیا و موغڵا بڕیارماندا بە داخستی ناوچەکانی راوی دەوڵەت لە وەرزی راوی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا کە زیانیان بەرکەوتووە".
سهبارهت به كهشوههوا له ناوچهكانی خۆرئاوای دهریای رهش، بهكر پاكدهمیرلی رایگهیاند: "دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە سبەی و رۆژی شەممە لە سینۆپ، کاستامۆنو و بارتن بارانی بەخوڕ دەبارێت و مەترسی کەشناسی بەردەوام دەبێت".