Burcu Çalık Göçümlü
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى تەندروستى توركيا،فەخرەدین کۆجا رايگەياند لە چوارچێوەى رێوشێنەكانى بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا (كۆڤيد-١٩)، لەم شەوەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانييەكانى چوون و هاتنى نێوان توركيا-كۆرياى باشوور، توركيا-ئيتاليا، توركيا-عێراق رادەگيرێت.
فەخرەددين کۆجا، لە نووسراوێكدا، سەبارەت بە رێوشوێنەكانى بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی لە كۆڤيد-١٩ چەند زانيارييەكى بڵاوكردەوە.
کۆجا، ئاماژەى بەوە كرد كە توركيا زۆر بە هەستيارییەوە مامەڵە لەگەڵ پەتاى جۆرى نوێى ڤايرۆسى كۆرۆنا كۆڤيد-١٩ دەكات كە لە چينەوە سەريهەڵدا و لە ماويەكى كورتدا لە ٥٦ وڵات بڵاوبوويەوە و هەموو رێوشێونێكى گونجاوى خۆپاراستنيان گرتۆتە بەر.
لە روونكردنەوەكەى وەزيرى تەندروستى توركيادا هاتووە: "لەسەر پێشنيارى ليژنەى زانستى و بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەكانى گەياندن و ژێرخان، دەرەوە، ناوخۆ و بازرگانى رێوشوێنێكى ديكە جێبەجێدەكرێت. لەم شەوەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانييەكانى چوون و هاتن لەنێوان توركيا-كۆرياى باشوور، توركيا-ئيتاليا، توركيا-عێراق رادەگيرێت".
جگە لەوە، سنوورى وشكانيمان لەگەڵ عێراق بەرووى هاتوچۆى ئۆتۆمبيل و گەشتياردا دادەخەين. ئەم رێوشێونە بۆ دۆخى ئێستايە و كاتييە. تاكو ئێستا لە وڵاتەكەماندا حاڵەتێك رووينەداوە كە جێگەى مەترسى بێت".