Abdullah Shukur
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جێگری باڵیۆزی سویسرای لە ئەنقەرە بانگھێشت کرد و ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی لە شاری بێرنی سویسرا نیشاندا کە تێدا ئەردۆغان بە ئامانج گیرابوو.
خۆپیشاندانی لایەنگرانی پەکەکە لە شاری بێرنی وڵاتی سویسرا و بە ئامانج گرتنی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاردانەوەی ئەنقەرەی بەدوای خۆیدا ھێنا.
لە خۆپیشاندانەکەدا وێنەی ئەردۆغان لەگەڵ چەکێک کە ئاراستەی سەری کرابوو ھەڵگیرا و دروشمی "ئەردۆغان بکوژن" لەسەر وێنەکە نووسرابوو.
بەھۆی ئەوەی باڵیۆزی سویسرا لە ئەنقەرە واڵتەر ھافنەر لە دەرەوەی شار بووە، جێگرەکەی بانگھێشتی وەزارەت کرا و نارەزایەتی لە دژی خۆپیشاندانەکەی لایەنکرانی پەکەکە لە سویسرا نیشاندرا.
چاوەڕێی ئەوە دەکرێ کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی نووسراو لەمبارەیەوە بڵاو بکاتەوە.