وان.. په‌یكه‌رتاشێكی شاری سه‌قز ماتۆرێكی یه‌ك تایه‌ی دروست كردووه
هونەرمەندی شێوه‌كار، عه‌لی موتیعی به ئیلهام وه‌رگرتن له فیلمه خه‌یاڵییه زانستییه‌كان ماتۆرێكی یه‌ك تایه‌ی له شاری وان دروست كردووه و لێخوڕینی ئه‌م ماتۆره بووه‌ته جێی سه‌رنجی هاووڵاتییان.
Van
وان – AA
هونەرمەندی شێوه‌كار، عه‌لی موتیعی خه‌ڵكی شاری سه‌قز سەربە پارێزگای کوردستان باکووری رۆژئاوای ئێران کە لەئیستادا له شاری وان رۆژهەڵاتی تورکیا ده‌ژیت و ئاسنه‌واڵه ده‌كات به په‌یكه‌ر له رێگای دروستكردنی ماتۆرێكی یه‌ك تایه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆی راكێشاوه.
عه‌لی موتیعی له ٢٠٠٧ه‌وه ئێرانی جێ هێشتووه، دوای نۆ ساڵ مانه‌وه له شاری هه‌ولێر، دواتر رووی كردووه‌ته شاری وان و ماوه‌ی چوار ساڵه له گه‌ڕه‌كی سه‌لیمبه‌ی شوێنكارێكی كردووه‌ته‌وه و له‌وێ پارچه ئاسنه‌كان ده‌كات به په‌یكه‌ر و ده‌یان فرۆشێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له درێژه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانیدا ماتۆرێكی یه‌ك تایه‌ی دروست كردووه و خستوویه‌تییه گه‌ڕ ئه‌مه‌یش سه‌رنجی هاووڵاتییانی له وان بۆ خۆی راكێشاوه.
عه‌لی موتیعی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوای ماندووبوون و ره‌نجكێشانێكی زۆر توانیوویه‌تی ئه‌و ماتۆره دروست بكات كه له خه‌یاڵیدا بووه.
موتیعی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئاسنه‌واڵه‌فرۆشه‌كان گه‌ڕاوه و پارچه‌كانی ماتۆره‌كه‌ی كۆكردوونه‌ته‌وه، گوتی: "جگه له خانه‌واده‌كه‌م كه‌س پشتگیری نه‌كردووم بۆ ئه‌م كاره. هه‌ر پارچه‌یه‌كی ماتۆره‌كه له شوێنێكی جیاوازه‌وه هاتووه. كه خه‌ڵك ماتۆره‌كه ده‌بینێت، سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت. تێڕوانینی هاووڵاتییان مایه‌ی دڵخۆشی منه. به‌شێك له هاووڵاتییان دێن وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن