Mesut Varol,Hemın Othman Mohammed
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
وان - AA
به هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوه‌كه‌ی، ئاو كرایه ئه‌و چه‌مه‌ی به ناوه‌ندی شاری وان‌دا تێده‌په‌ڕێت و هه‌زاران ماسی په‌ڕه‌كه له ده‌ریاچه‌ی وانه‌وه روویان تێكردووه به مه‌به‌ستی زاوزێكردن.
ساڵانه له ١٥ی نیسان بۆ ١٥ی تهمووز ماسی په‌ڕه‌كه ده‌ست به گه‌شتێكی سەخت ده‌كات و به‌ره‌و ئاوه شیرینه‌كان كۆچ ده‌كات به مه‌به‌ستی گه‌را دانان. ئه‌مساڵیش رووی له چه‌می ئاككۆپرو كرد كه به ناوه‌ندی شارهكهده تێده‌په‌ڕێت.
ماسی په‌ڕه‌كه به مه‌به‌ستی زاوزێكردن به پێچه‌وانه‌ی ئاو مه‌له ده‌كات، به‌ڵام به هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی چه‌مه‌كه نه‌یده‌توانی به‌ره‌وپێش بچێت بۆیه به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی سیهكه كرد بۆ چه‌مه‌كه.
دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه له چه‌مه‌كه‌دا ماسییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كۆچه‌كه‌یان.