Sami Sohta
27 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2021
وان ــ AA
لە ناوچەی ئۆنسلی سەربە پارێزگای وان رۆژھەڵاتی تورکیا، ١١٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
پارێزگای وان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تیمەکانی جەندەرمە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئۆنسلی ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بارھەڵگرێک وەستێندرا و دوای پشکنینی؛ ١١٢ کۆچبەر کە ھەڵگری رەگەزنامەی ئەفغانستان، بەنگلادیش و پاکستانی بوون دەستگیرکران کە بەشێوەیەکی نایاسایی ھاتبوونە ناو خاکی تورکیاوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە کۆچبەرەکان دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکییکان بۆ ئەنجامدراوە، گواستراوەنەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای وان .