Mesut Varol
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2020
وان- AA
منداڵانی شارۆچكه‌ی باهچه‌سارای سه‌ربه پارێزگای وان له پشووی نیوه‌ی ساڵدا له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌به پلاستیكانهوه كه به‌كاریده‌هێنن، گردۆڵكهكانیان كردووه‌ته رێڕه‌وی خلیسكانێ له‌سه‌ر به‌فر و به‌وشێوه‌یه‌ش هۆكارێكی كهیفخۆشییان بۆخۆیان دۆزیوه‌ته‌وه.
شارۆچكه‌ی باهچه‌سارای كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زستانی زۆر به سه‌ختیی تێده‌په‌ڕێت و به‌رده‌وام رێگاكانی هاتوچۆ ده‌گیرێن، به "هه‌ساره‌ی نۆیه‌م" ناوده‌برێت، منداڵان خۆره‌تاوی دوای بارینی به‌فریان به ده‌رفه‌ت زانیوه و سه‌رگه‌رمی كهیفخۆشیین.

منداڵان له‌و شارۆچكه‌یه‌ی كه زۆرترین به‌فری لێده‌بارێت، سوود له پشووی نیوه‌ی ساڵی خوێندن وه‌رده‌گرن و له‌رێگه‌ی ئه‌و سڵایدانهی كه به‌هاوكاریی گه‌وره‌كان له ده‌به‌ی پلاستیك درووستیان كردوون و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر به‌ره‌و ناوچه به‌رزه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانیان به به‌فردا هه‌ڵده‌زنن.
سڵایده‌كان كه له ته‌خته درووستكراون و بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر بخلیسكێت پارچه‌ی پلاستیكی ده‌به‌كان ده‌خه‌نه ژێریان، به درێژایی رۆژ چه‌ندین جار له ههورازهكانهوه خۆیان تلدهكهنهوه.

منداڵان زۆر به خێرایی له‌و گردۆڵكانهی كه كردوویانه‌ته رێڕه‌وی خلیسكانێ له‌سه‌ر به‌فر، خۆیان دهخلیسكێنن، و دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رهمپایهوه كه له به‌فر درووستكراوه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی تووشی مه‌ترسیی ده‌بنه‌وه به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خۆشییه نابن.
دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه بوونه‌ته شایه‌تحاڵی ساته خۆشه‌كانی منداڵه‌كان و دڵخۆشییان له‌گه‌ڵدا به‌شده‌كه‌ن و به چه‌پڵه‌ش هانی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.

- "جار جار ده‌كه‌وین و برینداردهبین"
یه‌كێك له منداڵه‌كان به‌ناوی شاهین سابرڵی، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت هه‌وڵده‌ده‌ن پشووی نیوه‌ی ساڵ به باشترین شێوه به‌سه‌ربه‌رن و گوتی: "جێژ لە جۆش و خرۆشی ئه‌وه وەردەگرین كه له گردۆڵكه به‌رزه‌كانه‌وه خۆمان ههڵدهخلیسكێنین. جار جار ده‌كه‌وین و برینداردهبین به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ده‌ستبه‌رداری خلیسكانێ نابین. پشووه‌كانمان به‌مشێوه‌یه بەسەردەبەین".