Muhammed Boztepe
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر داواكاری ناتۆ هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا له ئاسمانی رۆمانیادا سووته‌مه‌نییان بۆ فڕۆكه‌ی E-3A AWACS ناتۆ گواسته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر داواكاری ناتۆ فڕۆكه‌ی تانكه‌ری KC-135R هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا له ئاسمانی رۆمانیادا سووته‌مه‌نییان بۆ فڕۆكه‌ی E-3A AWACS ناتۆ گواسته‌وه كه له گهیلێنكیرچێن'ی ئه‌ڵمانیاوه به‌ڕێ كه‌وتبوو و سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی بوو".
له تویته‌كه‌دا ڤیدیۆیی ساتی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه‌كه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه.