Mohammed Baqi Hussein
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2016
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا جەنەراڵ هولوسی ئاكار، سه‌ردانی هێزه‌كانی سوپای كرد له عه‌نتاب و كلیس و زانیاریی له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و پێكدادانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ودیو سنوور وه‌رگرت.
ئاكار و فیدان به فڕۆكه گه‌یشتنه عه‌نتاب و دواتر به هه‌لیكۆپته‌ر به‌ره‌و كلیس به‌ڕێكه‌وتن.
پارێزگاری كلیس سوله‌یمان تاپسز پێشوازیی له ئاكار و فیدان كرد و له ئوفیسهكهی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراویان ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیاش روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی ئاكار بڵاوكرده‌وه.
لهڕوونكردنهوهكهدا هاتووه، "ئاكار سه‌ردانی هێزه‌كانی سوپای كردووه له عه‌نتاب و كلیس و زانیاریی له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و پێكدادانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ودیو سنوور وه‌رگرتووه".
بڕیاره ناوبراو سه‌ردانی پاسه‌وانانی سنووریش بكات و رێوشوێنه‌كانی ئاسایشی سنوور له‌نزیكه‌وه به‌سه‌ربكاته‌وه.