Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2016
نزیكه‌ی 5 هه‌زار پۆلیس له یه‌كه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، دزی ، تیرۆر، هێزی تایبه‌ت و چالاكی مه‌ده‌نی به‌شدارن له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵه‌وه ده‌ست پێ كراوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌عات 8ی شه‌وی رابردوو ده‌ستی پێ كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیستانبوڵ مسته‌فا چاڵشكان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورتدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه پاراستنی ئاسایشی خه‌ڵك و بێزاركردنی ئه‌وانه‌یه كه هه‌وڵی تێکدانی ئاسایش ده‌ده‌ن.
چاڵشكان هەروەها رایگەیاند: "هه‌ڵمه‌تێكمان له 155خاڵی جیاجیادا ده‌ست پێ كردووه كه نزیكه‌ی 4 سه‌عات ده‌خایه‌نێت. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هاووڵاتییانمان 24 سه‌عات له ئارامیدا بن و ئه‌وانه‌ی یاسا پێشێل ده‌كه‌ن گێرەشێوێنن."
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا پۆلیس داوای هه‌ندێك زانیاری له كه‌سانی گومان‌لێكراو دەکات و هه‌روه‌ها زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و گومانلێكراوانه ده‌وه‌ستن كه چه‌ك و چه‌قۆیان پێ یه، یان فرۆشیاری ماده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌سانی داواكراون.