1 23
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له هه‌شت پارێزگای توركیا ٩٠ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له كاروچالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كاتژمێر ٠١:٠٠ هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان ئه‌نجام داوه له هه‌شت پارێزگای توركیا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ٩٠ كه‌س ده‌ستگیركراون كه ٨٠ كه‌س له دیاربه‌كر، سێ كه‌س له ئیستانبوڵ، دوو كه‌س له وان، یه‌ك كه‌سیش له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی شرنه‌خ، ئورفا، باتمان، مێرسین و ماردین بوون.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیش ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رتووكی قه‌ده‌غه‌كراو، به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی، ئامێری دیجیتاڵی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.