ئەنقەرە
پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆقۆڵی نێوان ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا‌و تێیدا داودئۆغڵو ڕایگه‌یاند , توركیا‌و ئێران خاوه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵن و هه‌ردوولا
وو هێزی گرنگی ناوچه‌كه‌ن و ڕاشیگه‌یاند ئێمه پاش سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئێران بۆ به‌شداری كردن له مه‌راسیمی سوێند خوارندنی سه‌رۆككۆماری نوێی هاوكات چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیمان ئه‌نجام داوه‌و ووتیشی له كۆبوونهوهكانكماندا باسمان له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كردووه و ئاشكراشی كرد, ئێستا ناوچه‌كه به چالاكترین سه‌رده‌مدا تێپه‌ڕ ده‌كات و راشیگه‌یاند ئێمه وه‌ك توركیا هتهموو كات به پێی بنه‌مای تایبه‌تی تێڕوانینمان هه‌بووه بۆ ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه ڕه‌خساوه و پشگیری خه‌ڵكمان كردووه له هه‌ر شوێنَك بووبێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا له ژێر ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی ڕوویاندا له تونس‌و لیبیا و میسڕ ویه‌مه‌ن و سوریا و به‌حره‌ین كه خه‌ڵك تێیدا داوای مافی ڕه‌وای خۆی ده‌كات . هه‌ره‌ك راشیگه‌یاند له‌هه‌ر كوێیه‌ك خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه و ئاشتیانه داوای مافی خۆی بكات پێمه له‌گه‌ڵیانین.
داودئۆغڵو له به‌شێكی تری ووته‌كانیدا ڕایگه‌یاند كه توركیا خوازیاره كه بنه‌ماكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن بگاته هه‌موو لایه‌ك و ووتیشی ئێمه وه‌ك توركیا له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا له هه‌وڵی دروست كردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باشداین و له به‌شێكی تری ووته‌كانیدا ئاماژه‌ی به دۆخی میسردا و ڕایگه‌یاند كه توركیا له گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو میسڕدا وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات و به‌یه‌ك مه‌سافه په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات له‌گه‌ڵیان دا
له دوای ووته‌كانی داودئۆغڵو , وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان توركیا و ئێران كرد و ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ توركیا دا له باروی سیاسه‌ته‌وه وه‌ك یه‌ك بیردهكهینهوهو ته‌نیا چه‌ند جیاوازیه‌كی بیروبۆچوونمان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی چاره‌نوسساز و ووتیشی ئه‌و جیاوازیانه بۆ یه‌كتر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه به‌شه‌فافی تاكو هه‌وڵی نه‌هێشتنیان بده‌ین .
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی ئاماژه‌ی به دۆخی قه‌یراناوی سوریا كرد و ووتی : به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه داوامان كردبوو كه ئاگربه‌ستێك ڕابگه‌یه‌نرێت هیواخوازبووین بۆ هه‌مووكات كار به‌و ئاگربه‌سته بكرایه. چونكه ئه‌م شه‌ڕی ناوخۆیه تادێت ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی مرۆڤی زیاتر