میسڕ
خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی له میسڕ دژی كوده‌تا به‌رده‌وامه.
له ئێستادا مه‌یدانی رهبیعهتول عه‌ده‌ویه بۆته جێی سه‌رنجی گشت لایه‌ك , له كاتێكدا 36 ڕۆژه خۆپیشانده‌ران له دژی كوده‌تاكه‌ی میشڕ مهیدانهكهیند جێنه‌هێشتووه ناوبه‌ناو نزیككهی ملیۆنێك خۆپیشانده‌ر ده‌ڕژێنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه بۆ ڕووبهڕووبوونهوهیی ئه‌و كوده‌تایه‌ی له 28 ی حوزه‌یراندا به‌سه‌ر پارتی داد‌و ئازادی دا ئه‌نجامدرا .
له كاتێكدا له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كاندا ته‌نیا لایه‌نگرانی پارتی داد ئازادی به‌شدار ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌بوون و پیاوان ڕێژه‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌رانیان پێكهێنابوو , به‌ڵام له ئێستادا تابلۆی خۆپیشاندانه‌كان ته‌واو گۆڕاوه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان ی دژ به كوده‌تا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان ده‌بن و هاوكاتیش جگه له پیاوان به‌سه‌دان هه‌زار كچ و ژن ی یه‌ك خێزان به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌كه‌ن و چه‌ندین خێزان پێكه‌وه به ژن و مناڵ و كچ‌و كوڕیانه‌وه چه‌ندین گروپی بچوكیان دروست كردووه‌و به ووتنه‌وه‌ی گۆرانی پڕۆتهستۆی كوده‌تاكه‌ی میسڕ ده‌كه‌ن .
ئێستا تابلۆی ناو مه‌یدانه‌كه ته‌واو جیاوازه‌و له‌لایه‌ك گه‌نجان به ئه‌نجامدانی یاری فوتبۆڵ و مناڵان‌یش به یاری كردن مه‌یدانه‌كه‌یان ڕازاندۆته‌وه . هاوكات به‌رده‌وام دروشمی دژی كودتا ده‌ڵێنه‌وه .