تاران
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌ك نوێنه‌ری عه‌بدوڵا گیولی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌شداری مه‌راسیمی سوێند خواردنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران كرد , هاوكات پێش به جێهێشتنی ئێران داودئۆغڵو ,باسی له چه‌ندین پرسی گرنگ گرد .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به ڕه‌وشی سوریا كرد و ڕایگه‌یاند كه توركیا له‌و بڕوایه‌دا نیه كورده‌كان له سوریا بچنه پاڵ ڕژێمه‌كه‌ی سوریا چونكه ئه‌مه كێشه بۆ كورده‌كان دروست ده‌كات و وتیشی : له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی باسمان له‌مه كردووه و ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوون بووه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا .
داودئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران دا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌و سڵاوی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ی گه‌یاندۆته سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند په‌یوه‌ندی 10 ساڵی ڕابردووی نێوان ئێران و توركیا ئاماژه‌یه بۆ خواستی توركیا بۆ گرنگی دان به ئێران .
داودئۆغڵو له به‌شێكی تری وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به ئه‌ند پێشهاتێكی هه‌رێمی كرد وڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ڕۆحانیدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سوریا قسه‌مان كرد و هه‌ڵوێستی توركیامان به ئاشكرا باس كرد له‌باره‌ی سوریاوه‌و وتیشی : ئێوه وه‌ك توركیا هه‌رگیز سیاسه‌ت به پشتی كۆمه‌ڵه گروپ و چه‌ند پارتێكی سیاسی ناكه‌ین به‌ڵكو پشت به كۆمه‌ڵێك بنه‌ما ده‌به‌ستین كه ئه‌یش سه‌قاگیری ئاشتی و دیموكراسی زیاتره‌و ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی خوازیارین له سوریا ببێت ڕشتنی خوێنی بێتاوانهكانه هه‌رچی زووتره. له به‌شێكی تری ووته‌كانیدا دادوئۆغڵو ئاشكرای كرد كه له ماوه‌كانی داهاتوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان توركیا وئێراندا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
دادودئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نوساندا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا رایگه‌یاند : له‌و سه‌ردانه‌دا باسمان له به‌ستنی كۆنفرانسی كوردی كرد و ڕایگه‌یاند به‌ستنی ئه‌و جۆره كۆنفرانسانه پێویسته بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی و له‌و چوارچێوه‌دا له‌گه‌ڵ بارزانیدا بیروڕامان ئاڵوگۆركرد و ووتیشی خاڵی هاوبه‌شی زۆرمان هه‌یه له باره‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كانمان سه‌باره به داهاتوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانیدا باسمان له دۆخی كورده‌كانی سوریا كرد و رایگه‌یاند : ئێمه‌ش و ئه‌وان یش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه كورده‌كانی سوریا ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له بنیاتنانی ئاشتی له سوریا به‌ڵام ئه‌مه كاتێك ده‌كرێت كه هه‌موو كورده‌كان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نكانی تری ئۆپۆزسیۆنی سوریادا پێكه‌وه هه‌نگاو بنێن و وتیشی : ئێمه رامانگه‌یاندووه كه هیچ جۆره مه‌ترسیه‌ك بۆسه‌ر سنوری توركیا قبوڵ ناكرێت و ئه‌وانیش هاوڕابون له‌گه‌ڵماندا . ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد كه له دواین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و ساڵیح موسلیمدا باسیان له مه‌ترسی هاریكاری لایه‌نی كوردی و ڕژێمی سوریا كردوه‌و راشیگه‌یاند : له ووته‌كانی موسلیمدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌درێت هیچ جۆره هاریكاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نه‌كرێت و راشیگه‌یاند ئێمه وه‌ك توركیا چاودێری به جێگه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵینانه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌رێنی بون و په‌یه‌ده و لایه‌نه‌كانی كوردی بچنه پاڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریه‌وه ئه‌وا ئێمه وه‌ك توركیا به‌شداری جیدمان ده‌بێت بۆ هاریكاری كردنی ئه‌و لایه‌نانه .