ئورفا
قایمقامی شارۆچكەی ویرانشار محەممەد لوتفی كۆتان لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان ئاشكرای كرد كە بە هەماهەنگی دەزگای هاوكاریی و هەماهەنگی كۆمەڵایەتی لە باخچەی شارەوانی ئەو شارە دەستكراوە بە دابەشكردنی خۆراكی وشك بە سەر پەنابەرە ئێزیدیەكانی ئەو ناوچەیە.
كۆتان ئاماژەی بەوە كرد كە توركیا هەموو كاتێك شوێنی ئەو كەسانە دەبێت كە بە هۆی شەڕەوە ناچاربوونە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و جەختی لەوە كردەوە كە هاوكارییەكان بۆ پەنابەرەكانی ئەو شارۆچكەیە بەردەوام دەبێت.