وەزیری دەرەوەی میسر نەبیل فەهمی رایدەگەیەنێ کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەریەک لە تورکیا و قەتەر بە ئاڕاستەیەکی باشدا ناڕوات، ئاماژەش بەوە دەکات کە هۆکاری ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی نێوانیان دەستێوەردانی ئەو دوو وڵاتەیە لە کاروباری ناوخۆی میسر.
لە پەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، فەهمی بەشداری لە کۆنفڕانسێکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی و دەزگای فیکری کرد و تیایدا گوتەیەکی پێشکەشکرد.
لە گوتەکانیدا فەهمی ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ساڵانی دوایی میسردا و رایگەیاند کە دەبێت لە رووی ئابووری و پێکهاتەی یاساییەوە هەوڵی زۆر بدرێ، باسی لەوەش کرد کە ساڵانە پێویستیان بە گەورەبوونی قەبارەی ئابووری بە رێژەی لەسەدا ٨-١٠ هەیە، تا پێویستی ساڵانەی میسر دابین بکەن.
فەهمی باسی لە سیاسەتەکانی بەرەوپێشبردنی ئابووری میسری کرد و ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەو مەبەستە روو دەکەنە وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.