رۆژی چوارشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ده‌نگی دا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: "هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ساته‌وه‌ختی ئێستا زۆر گرنگه هیوادارین پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه بچێ، به‌پێویستی ده‌زانم داوا له‌و هاوڵاتیانه بكه‌م ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگدان ده‌یانگرێته‌وه، به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدۆیهكهی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ده‌ركه‌وتنی جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئێمه‌ش جێی دڵخۆشی بوو، بێگومان دوركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له پرۆسه‌ی سیاسی بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردوه، هیوادارین به ته‌ندروستیه‌كی باشتر بگه‌ڕێته‌وه ناومان."
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی ههرێمیكوردستانی كرد و گوتی: "هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكردوه كه په‌رله‌مانه هیوادارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قۆناغی دیكه به‌ڕێوه‌بچێ و وه‌زیره‌كانیش ده‌ستنیشان بكرێن".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی باسی له ره‌وشی سیاسی عێراق كرد‌و گوتی: "له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌شدارین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سیاسی تا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واو نه‌بێ نازانین بڵێن چی ده‌كه‌ین."