Muhammet Mutaf,Günay Nuh
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئەرزەڕۆم – AA
نزمترین پلەکانی گەرما لە رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو بە تۆمارکردنی ١٥ پلەی ژێر سفری سەدی لە قەرس و ئەردەخان تۆمار کران.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی ناوچەکە رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە ھەوراوی دەبێت و شەو و بەیانیش زوقم گرتن روو دەدا و تەمومژ چەند شوێنێکیش دەگرێتەوە.
پلەکانی گەرما بەپێی وەرزی ئاسایی دەبن و سووکەبایەک بە ھێواسی لە باکوورەوە ھەڵ دەکات و ماوە ماوە دەگۆڕێت بۆ توندەبای مامناوەند.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو بە تۆمارکردنی ١٥ پلەی ژێر سفری سەدی لە قەرس و ئەردەخان تۆمار کران.
ئەم شەپۆلی سەرماوسۆڵەی ناوچەکە گرتووەتەوە، کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی ھاووڵاتییان.