Mümin Altaş
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ناوی براوەکانی خەڵاتی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ھونەر و کولتووری ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکراکران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، تێدا ئاماژە بەوە کراوە کە ناوی براوەکانی خەڵاتی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ھونەر و کولتووری ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکراکران.
خەڵاتی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ھونەر و کولتووری ساڵی ٢٠٢٠، لە بواری ئەدەبدا بەخشرایە ئیبراھیم تەنەکەچی و لە بورای سینەمادا بەخشرایە دەرویش زەعیم.
ھاوکات خەڵاتی گەورەی ھونەر و کولتووری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٠، لە بواری مێژووی کولتوور بەخشرایە سەعەدەددین ئۆکتان و لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان بەخشرایە ئیسماعیل کارا.
لە پاڵ ئەمەش خەڵاتی گەورەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ھونەر و کولتووری ٢٠٢٠، لە بواری موزیک بەخشرایە ئۆزدەمیر ئەردۆغان.