Durmuş Genç
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
موغڵا- AA
لە زەمین و ئاسمانیەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکەی شارۆچکەی یاتاغان سەربە پارێزگای موغڵا دەدرێت.
ئەمەش دوای ئەوە هات لە دارستانی گەڤەنەز لە شارۆچکەکە بە هۆکارێکی نەزاندراو ئاگرکەوتەوە.
بە کاریگەری با ئاگرەکە بەخێرایی بڵاوبووەوە و بووە هۆی دروستبوونی هەڕەشە لەسەر یەکەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک شوێنی رووداوەکە.
لەئێستاشدا لەڕێی پێنج هەلیکۆپتەر و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.