ئیدلیب – ئانادۆڵ
منداڵەکان زیانۆمەندترین توێژن لە شەڕی ناوخۆیی سوریادا، چونكە لەژێر تارماییەكانی شەڕی بەردەوامدا چاوەڕوانی رێكخراوە خێرخوازییەكانن تا كۆمەكیان بكەن.
منداڵە سوریاییەکان سوودمەند دەبن لەكۆمەك و دەرمانی رێکخراوە فریاگوزاریی و مەدەنییەكانی تورکیا. چونكە بەھۆی وێرانبوونی نەخۆشخانەكانەوە لە رەوشێكی خراپی تەندروستییدان و پزیشكە خۆبەخشەكان لە نۆرینگە داڕووخاوەكاندا تیماری نەخۆش و بەركەوتووەكانی شەڕ دەكەن.
جگە لەوانە خزمەتگوزارییەكانی وەكو ئاوی خواردنەوەو كارەبا لەوپەڕی لاوازییدایەو ھێندەی دیكە بارودۆخەكەیان خراپ بووە.
رێکخراوی خێرخوازیی (خەیرات) بۆ فریاگوزاریی دەرمان، كۆمەكی بۆ شاری (ئیدلیب)ی سوریا ناردووە، دەرمانەكانیان گەیاندووەتە بەردەستی پزیشکە دلۆڤانەکانی گوندی (ئیزمارین) لەناحیەی سالکین.
عامر غەننام پزیشکێکی خۆبەخشە لەگوندی ئیزمارین، لەبینایەكی کاولكراودا چاوی بە نەخۆشەكانی دەكەوێ، ئەو دكتۆرە گیرۆدەی كەمی دەرمان و كارەباو پێداویستییەكانە، بەڵام ڕژدە لەسەر بەردوامیدان بە كارەكەی لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزاری خۆی بۆ خەڵك و رێكخراوەكانی توركیا دەنێرێ لە پای وەو كۆمەكانەی پێشكەكشیان دەكرێ.