بورسە
رۆژی دووشەممە (٢٣ی ئەیلول) محەمەد ئۆجالان، برای رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (عەبدوڵڵا ئۆجالان) بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی چووە دورگەی ئیمراڵی و دواتریش گەڕایەوە بۆ شارۆچکەی گەملیک.
محەمەد ئۆجالان لەوەڵامی رۆژنامەنووسان گوتی " شتێ نییە شایەنی باسکردنبێ. ١٠ رۆژ لەمەوبەر شاندێکی بەدەپە بۆ تاوتوێکردنی پرۆسەی ئاشتی چوونە ئیمراڵی، ئەوان چییان گوتبێ ھەر ئەوە ھەیەو ھیچی تازەم لا نییە".
لەبارەی تێڕوانینی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن، محەمەد ئۆجالان گوتی "من نازانم.. ئەو پرسیارە لە شاندەکە بکرێ باشترو لەجێترە. ئێمە چاوپێکەوتنێکی خێزانیمان ئەنجامدا، پەیوەندیی بە پرۆسەکەوە نەبوو.باشتر وایە ئێوە پرسیارەکانتان ئاراستەی شاندی بەدەپە بکەن".