Abdullah Doğan,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
کۆنیا - AA
سەرۆکی گشتیی مانگی سووری تورکی، کەرەم کنک رایگەیاند "بەتایبەت لەم رۆژانەدا کە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام ئەنجامدەدرێن، ئامادەکارییەکانمان سەبارەت بە خۆرهەڵاتی فورات لە پێناو رێگرییکردن لە جووڵەیەکی گریمانەکراوی خەڵک، پڕکردنەوەی پێداویستییەکان لە کات و شوێنی خۆیدا، درێژەی هەیە".
کەرەم کنک کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆنگرەی ئاسایی مانگی سووری تورکی سەردانی شاری قۆنیای کردبوو لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو جەختی لەوەکردەوە کە رێکخراوەکەیان بووەتە جێگەی ئومێدی ستەملێکراوان.
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە مانگی سووری تورکی لە بۆسنە وهەرسکەوە تا دەککا لە رێگەی ١٢ نوێنەرایەتیی هەمیشەییەوە چالاکی ئەنجام دەدات و بە زۆری لەو ناوچانەی کە کارەساتە سرووشتییەکان و جەنگەکان هەن، کاردەکەن.
کنک رایگەیاند "لە ساڵی ٢٠١٨‌دا لە ناوچەکانی جەنگ لە سووریا و عێراق و لە بەنگلادیش کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری لە خۆگرتووە و لە رۆهینگیا چالاکی چڕوپڕمان ئەنجامداوە. لە ٤٠ وڵات هاوکارییمان گەیاندە ١٠ ملیۆن مرۆڤ".
سه‌رۆكی گشتیی مانگی سووری توركی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سووریا له ریزی یه‌كه‌می چالاكییه‌كانی كاری مه‌یدانیانه و گوتی: "نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س له سووریا كه ده‌ربه‌ده‌ربوون چاوه‌ڕوانی هاوكاری مرۆیین. نزیكه‌ی چوار ملیۆن له‌وانه له ناوچه‌ی باكووری نزیكی توركیان. هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نینه په‌نابه‌رانی نێو وڵاته‌كه‌مان كه ژماره‌یان نزیك بووه‌ته‌وه له چوار ملیۆن و نیو له‌وانه‌یش سێ ملیۆن و 500 هه‌زاریان سوورین، هه‌روه‌ها هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نینه ئه‌و ئاوارانه‌ی له سووریادان كه ئه‌وانیش ژماره‌یان هێنده‌ی په‌نابه‌ران ده‌بێت".
كنك باسی له‌وه كرد كه تا ئێستا نزیكه‌ی 100 هه‌زار خیوەتیان ره‌وانه‌ی سووریا كردووه و گوتی: "ئه‌وانه بوونه‌ته په‌ناگه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون. تا ئێستا نزیكه‌ی 42 هه‌زار بارهه‌ڵگر هاوكاری ره‌وانه‌ی سووریا كراوه. ئه‌وانه‌یش ئه‌و پێداویستیه مرۆییانه‌ن كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕی سووریاوه له 2011ه‌وه تا ئێستا له‌گه‌ڵ هاوكارانمان رۆژانه ره‌وانه‌مان كردووه. هه‌موو رۆژێك ئه‌و هاوكاریانه ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت. بەتایبەت لەم رۆژانەدا کە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی ناوچەی ئارام ئەنجامدەدرێن، ئامادەکارییەکانمان سەبارەت بە خۆرهەڵاتی فورات لە پێناو رێگرییکردن لە جووڵەیەکی گریمانەکراوی خەڵک، پڕکردنەوەی پێداویستییەکان لە کات و شوێنی خۆیدا، درێژەی هەیە".