Zeynep Duyar
09 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2024
ئەنقەرە - AA
لە دوای دەستپێکردنی گەشتی مانگی دەستکردی دروستکراوی ناوخۆ و پەیوەندی و نیشتمانیی تورکیا تورکسات 6A بۆ بۆشایی ئاسمان، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیای تورکیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو هەڵسەنگاندنیان بۆ بابەتەکە کرد.
دوای هەڵدانی مانگی دەستکردنی تورکسات 6A بۆ بۆشایی ئاسمان، کاجر لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە کەمپی گۆڵباشی تورکسات سازکرا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە ساتێکی مێژووییە.
کاجر باسی لەوە کرد پرۆژەکە بە پشتیوانی سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە چاودێری کارەکانی ئەو ئەندازیار و تەکنیککارە تورکانەی دەکرد کە شەو و ڕۆژ کاریان دەکرد، گەیشتووەتە ئەمڕۆ.
هەروەها کاجر ئاماژەی بەوە کرد گەلی تورک هەنگاوی نوێ دەنێت لە ڕێگای بوونە گەلێک کە لە مێژوودا کاری گەورەی کردووە و، ڕایگەیاند: "گەلی تورک پرۆژەی نوێ ئەنجام دەدات و بەردەوام دەبێت لە بەدیهێنانی سەرکەوتنی نوێ".
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو لە وێستگەی هێزەکانی بۆشایی ئاسمانی کەیپ کاناڤیراڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکاوە لە ڕێگەی پەخشی راستەوخۆوە ڕایگەیاند: ''پشتیوان بەخودا لە دوای تورکسات 6A مانگە دەستکردە نوێکانیش ڕەوانە دەکەین. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە کاریان تێدا کرد و ماندوو بوون. بەڕاستی ساتێکی خۆشە. شانازی دەکەین ئەمە لەگەڵ هەموو گەلەکەماندا بەشدەکەین''.