Hasan Namlı
10 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2020
دیاربەکر- AA
پارێزگای دیاربەکر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە لەرێی بەدواداچوون بەدوای پەیوەندی نێوان رێکخراوی تیرۆريستی پەکەکە و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و رادەست کردنی تاوانباران بە یاسا زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر ٨٣ ناونیشانی پارێزگاکە ئەنجامداوە و دەستگیراوە بەسەر نۆ ملیۆن و ۱٨۷ هەزار رەگی خەشخاش.
لە زەوییەکی چۆڵیشدا تەنێک و ۱٨۳ کیلۆ ماری جوانا دۆزراوەتەوە کە لەناو چەند زەرفێک و لەژێر کۆمەڵێک بەرددا شاردرابوونەوە.
دواتر ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لەناوبران.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاووڵاتییاندا ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قەڵاچۆکردنی ماددەی هۆشبەر بەردەوام دەبن.