Sabri Kesen
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2021
موغڵا - AA
لە شارۆچکەی مارماریسی سەر بە پارێزگای موغڵا، ٢٠ کۆچبەری نایاسایی رزگار کران کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی شارۆچکەی مارماریس ئاگادار کرانەوە.
دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتنە ئەو شوێنەی کۆچبەرەکانی لێبوو، توانیان ٢٠ کۆچبەر رزگار بکەن کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە.
کۆچبەرەکان دوای رزگار کردنیان برانە بەڕێوبەرایەتی کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای موغڵا.