جيهان

ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە ناو بارهەڵگرێکدا دۆزرابوونەوە لە ئەمریکا گەیشتە ٥١ کەس

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە شاری سان ئانتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لەناو بارهەڵگرێکی جێهێڵراودا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥١ کەس بەرزبووەوە.

Mücahit Oktay  | 29.06.2022 - نوێکردنەوە : 29.06.2022
ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە ناو بارهەڵگرێکدا دۆزرابوونەوە لە ئەمریکا گەیشتە ٥١ کەس

New York

نیویۆرک - AA

ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە شاری سان ئانتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لەناو بارهەڵگرێکی جێهێڵراودا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥١ کەس بەرزبووەوە.

بەرپرسان نوێترین ئاماری ئەو کوژراوانەیان بڵاوکردەوە کە لەناو بارهەڵگرە جێهێڵراوەکەدا لە شاری سان ئەنتۆنیۆ دۆزرانەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆی ١٦ کەس، پێنجیان کە بە زیندووی لەناو بارهەڵگرەکەدا دۆزراونەتەوە و چارەسەریان بۆ کراوە، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەندرا کە ٢٢ کەس لەو کۆچبەرانەی ئەمریکای باشوور کە هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی بپەڕنەوە بۆ ئەمریکا و بە کرێکاری نایاسایی مەزەندە دەکرێت، هاووڵاتیی مەکسیکین، حەوت کەسیان خەڵکی گواتیمالا و دووانیان هاووڵاتیی هندۆراسن و کارەکانی لێکۆڵینەوەکان لە ناسنامەی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سان ئەنتۆنیۆ، ویلیام مەکمانۆس رایگەیاند دوای ئەوەی کرێکارێک بەرپرسانی ئاگادارکردووەتەوە کە لە بارهەڵگرێکەوە کە لەسەر رێگایەکی چۆڵ لە نزیک سان ئەنتۆنیۆ وەستابوو گوێی لە هاواری چەندین کەس بووە کە داوای یارمەتییان کردووە، دەستیان بە بارهەڵگرەکە گەیشتووە.

پێشتر مەکمانۆس رایگەیاندبوو کە شۆفێری بارهەڵگرە جێهێڵراوەکە و دوو کەس لەگەڵیدا دەستبەسەر کراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın