Yusuf Soykan Bal
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئەنقەرە، ١٨ تۆمەتبار دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایشی گشتیی ئەنقەرە بۆیان دەرکەوتووە، ٢٠ کەسی بیانی پەیوەندییان هەیە لەگەڵ ئەندامانی داعش کە لە ناوچەکانی پێکدادانن. لەم چوارچێوەیەدا تیمەکان هەڵمەتێکی هاوکاتیان بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا و لە ئەنجامدا، ١٨ تۆمەتباریان دەستبەسەر کرد.
زاندراوە تۆمەتباران بەپێی زانیارییە هەواڵگری و شیکارییەکان لە ریزی جەنگاوەرە تیرۆریستە بیانییەکان پۆلین دەکرێن، دوای راییکردنی کارەکانیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە، رادەستی تیمەکانی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن.