Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە-AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ١٥٨ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی ئەلباب باکووری سووریا خاپوورکران و ١٣ تیرۆریستی سەربە رێکخراوەکەش کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ٢٤ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی هەیە.
لە رۆژی ١٢٦ەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا گرووپی ئەرکە تایبەتەکانی سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەپشتیوانیی بۆردومانی ئاسمانیی و زەمینی، هەوڵەکانی دەستبەسەراگرتنی ئەلباب درێژەی هەبوو.
لە ئەنجامی پێکدادانەکانیشدا ٢ چەکداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژران و یەکێکی دیکەیان برینداربوو، هاوکات ١٣ تیرۆریستیی داعش کوژران.
هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٥٨ پێگەی داعش کە پێشتر لە رێگەی ئامێرەکانی چاودێرییکردنەوە دیارییکرابوون، بۆردومان کران و خاپوورکران. ژمارەیەک لەو شوێنانەی کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوەکەوە وەک شوێنی حەوانەوە، پێگەی بەرگریی، ناوەندی فەرمانداریی بەکاردەهێنران و ژمارەیەک چەک و ئۆتۆمبیلیان تێکشکێنران، هەندێکی دیکەیان زیانی زۆریان پێگەیشت.
هاوکات لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا لەو ناوچانەی کە لە داعش پاكکراونەتەوە لەلایەن ئەو تیمانەوە کە پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن تا ئێستا ٢ هەزار و ٣٨٧ بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و ٤٢ مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.