Rewa Mahmut Hasan
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە - AA
لە ١٤ هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا تۆپخانەکانی تورکیا ٤٤ ئامانجی تیرۆریستانیان پێکدا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوی کردۆتەوە کە تۆپخانەکانیان ١٥٣ هێرشیان کردۆتە سەر ٤٤ ئامانجی تیرۆریستان و بەمەش تا ئەمڕۆ ٤٣٧ ئامانج لەرێی ٨٥٢ هێرشەوە پێکراوەن.
لەلایەکی ترەوە حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی بەراغیدە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە، بۆردومان کران و هاوکات سوپای سووریای ئازاد گوندەکانی وقوف، سادوی-ان کۆنترۆڵ کرد.
لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ناوجەی وقوف، شەڕو پێکدادان روویداو چەکدارانی داعش بەرۆکێتی جۆری تاس هێرشیان کردە سەر دوو تانکی سوپای تورکیا و لەئەنجامدا ٢ سەربازی تورک گیانیان لەدەست داو ٥ ی تریش برینداربوون.
لەلایەکی تریشەوە لە شەڕو پێکدادانەکانی ناوچەی وقوف دوو چەکداری سوپای سووریای ئازاد گیانیان لەدەست داو ٢ کارمەندیش برینداربوون.
بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنووری لە هەر هەڕەشەیەکی ریکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروهەموویانەوە داعش، سوپای تورکیا هەمو رێوشوێنێکی پێویستی گرتۆتە بەر بە مەبەستی پاراستنی کەسانی مەدەنی و بەدوور گرتنیان لەهەر هەڕەشەیەک.
سوپای تورکیا لە ٢٤ ی ئابەوە ئۆپەراسیۆنێکیان لە سووریا بەناوی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەست پێکردووە بۆ کۆتایی هێنان بە هەر هەڕەشەیەکی تیرۆریستان بەتایبەتی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
بەپێی ماددەی ٥١ی بەڵگەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا دەست پێکردووە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.