Mehmet Tosun
10 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
هێزەکانی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) بەهەماهەنگی لە ناوچەی گارە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و لە ئاکامدا، تیرۆریستی لیستی سووری پەکەکە/کەجەکە و بەناو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی رێکخراوەکە، نازلی تاشپنار لە چالاکی خرا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە وەرگیراون لە میانی هەوڵەکان بۆ لە چالاکی خستنی بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە/کەجەکە، دوای چاودێریکردن، حەشارگەی نازلی تاشپنار دیاریی کراوە کە لەناو رێکخراوەکەدا ناوی خوازراوی "ئەمینە ئەرجییەس"ی هەبووە.

دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی تورکیا و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) ئەو تیرۆریستە لە چالاکی خرا.
نازلی تاشپنار لە ساڵی ١٩٩٤دا چووەتە ناو ریزەکانی پەکەکە و لەلایەن سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجالان-ەوە مەشقی پێکراوە و لەناو رێکخراوەکەدا، چەندین پۆستی هەبووە و لە مەشق و راهێنانی ژنانی ناو رێکخراوەکەدا رۆڵی هەبووە.
تاشپنار دوای ئەنجامدانی چالاکی لە ناوخۆی تورکیا، چووەتە باکووری عێراق و ماوەیەک بەرپرسی گشتیی لقی ژنانی (PAJK) بووە و لە ساڵی ٢٠١٩دا چووەتە ناوەندی بەڕێوەبردنی سەربازیی پەکەکە لە ناوچەی گارە.