Yıldız Aktaş
23 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به مشتومڕهكهی ئه‌مڕۆی نێو ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، رایگه‌یاند: "من زۆر هه‌ستیارم به‌رامبه‌ر درۆ. سنگفراوانم بۆ هه‌موو شتێك، به‌ڵام هه‌رگیز چاوپۆشی له‌وانه ناكه‌م كه چاو له چاوم ده‌بڕن و درۆ ده‌كه‌ن".
یڵدرم به‌شداریكرد له‌و پێشوازیه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قه‌هره‌مان، به‌بۆنه‌ی 98ـه‌مین ساڵیادی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رێكیخستبوو.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه جه‌هه‌په چوونی 15 په‌رله‌مانتاری پارته‌كه‌ی بۆ نێوئیی پارتی به "كارێكی دیموكراسی"انه له قه‌ڵه‌مداوه، یڵدرم گوتی: "ئیدی ئاوایه".
سه‌باره‌ت به مشتومڕهكهی ئه‌مڕۆی نێو ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، یڵدرم گوتی: "من زۆر هه‌ستیارم به‌رامبه‌ر درۆ. سنگفراوانم بۆ هه‌موو شتێك، به‌ڵام هه‌رگیز چاوپۆشی له‌وانه ناكه‌م كه چاو له چاوم ده‌بڕن و درۆ ده‌كه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی ره‌خنه‌ی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو،سه‌باره‌ت به جێهیشتنی هۆڵه‌كه له‌لایه‌ن خودی یڵدرمه‌وه پێش ئه‌وه‌ی نوی ئۆكتان به‌ناوی ئیی پارتیه‌وه گوتار پێشكه‌ش بكات، یڵدرم گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاكه‌مان فێربكه‌ن با سه‌ره‌تا كارێكی چاكه بۆ خۆیان بكه‌ن. با به پیاوانی كه‌سانی دیكه كار نه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه "ئایا به‌ڕای ئێوه به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گوڵ به‌رامبه‌ر به‌ڕێز ئه‌ردۆغان ده‌بێته كاندیدی هاوبه‌ش؟" ئیڵدرم گوتی: "له به‌ڕێز عه‌بدوڵلا گوڵ بپرسن باشتره".