Ergün Haktanıyan
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
موغڵا - AA
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، دەربارەی ئاگرەکان گوتی: "لە ئێستا بەدواوە ھەموو ھێزەکانمان لە ناوچەی موغڵا جێگیرکرد. پەنا بەخودا، لە ھەوڵی تەواوکردنی ئێرەداین لە کورترین ماوەدا".
کارائیسماعیلئۆغڵو، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری ژینگە و شارسازی موراد کوروم و وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، لە خانەی مامۆستایانی مارماریس بەشدارییان لە کۆبوونەوەی رێکخستن و بەڕێوەبردنى ئاگرەكان کرد.
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، لە لێدوانێكيدا پێش کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پێش دوو رۆژ ئاگری دارستانەکانی ئانتاڵیا کوژێندراوەتەوە.
کارائیسماعیلئۆغڵو، لە بارەی ئاگری دارستانەکانی داڵامان، گوتی: "ھیچ کێشەیەک لە فڕۆکەخانەدا نییە. فڕۆکە مەدەنییەکان و کوژاندنەوەی ئاگر پرۆگرامی خۆیان بەڕێوەدەبەن".
عادل کارائیسماعیلئۆغڵو، گوتیشی: "ئەو ئاگرەی کە لە فڕۆکەخانەی داڵامانەوە نزیکبوو لە ماوەیەکی کورتدا کوژێندرایەوە، گەشتی ھاتووچۆ لە فڕۆکەخانەکەدا بە ئاسایی بەردەوامە".