Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک له‌باره‌ی بڕیاری دادگا بۆ ئازادكردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئاندریۆ برۆ‌نسن، رایگه‌یاند: "لە ئێستادا رێڕەوی یاسایی کۆتاییهات بەڵام قۆناغەکانی دیکە بەردەوام دەبن. خاڵی هاوبەشی ئەو رەخنانەی دەرکەوتن چی بوون؟ 'ئەوەیە کە سەپاندنێک بووە جێگەی باس و لە ئەنجامی ئەو سەپاندنەدا ئازادکراوە'. ئەمە بۆچوونێکە کە لە بەدوادانەچوونی باش بۆ پرۆسەکە، سەرچاوەی گرتووە".
عومەر چەلیک جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا له‌باره‌ی برۆنسنهوه داویه‌تی به هیچ جۆرێك چۆك دادان نییه به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه و سزاكان و گوتی: "لەبەرامبەر سەرجەم سەپاندنەکان، هەڕەشەکان و هەموو ئەو گوزارشتانەی کە سنووریان تێپەڕاند، لەسەروو هەمووانەوە سەرکۆمارمان و هیچ کاربەدەستێکی کۆماری تورکیا، هیچ شتێکی لەبەرامبەردا نەداوە. لە ئێستادا رێڕەوی یاسایی کۆتاییهات بەڵام قۆناغەکانی دیکە بەردەوام دەبن. خاڵی هاوبەشی ئەو رەخنانەی دەرکەوتن چی بوون؟ 'ئەوەیە کە سەپاندنێک بووە جێگەی باس و لە ئەنجامی ئەو سەپاندنەدا ئازادکراوە'. ئەمە بۆچوونێکە کە لە بەدوادانەچوونی باش بۆ پرۆسەکە، سەرچاوەی گرتووە".
سه‌باره‌ت به هه‌مان بابه‌ت گوتەبێژی ئاک پارتی ره‌خنه‌ی له ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی گرت و گوتی: "بە داخەوە لە تورکیا کاتێک ئەم جۆرە رووداوانە روودەدەن، چەند چینێکی دیاریکراو لە ئۆپۆزسیۆن، لەجیاتی داکۆکیکردن لە کۆماری تورکیا، دەستبەجێ دەچنە ریزی لایەنەکانی دەرەوە".
سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی دوای چوونی بۆ كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه له ئیستانبوڵ عومەر چەلیک گوتی: "ئەمە بابەتێکی زۆر مەترسیدارە. سەبارەت بە کوشتنی رۆژنامەوانێکی خاوەن رێز، دەنگۆی ئێجگار گوماناوی هەن. چڕبوونەوە لەسەر ژمارەیەک ناو هەن، ئەمانە هەموو دەنگۆن، بەپتەوی لێکۆڵینەوە دەکرێت. کردەوەیەکە کە هەرگیز مایەی لێخۆشبوو‌ن و دیزە بەدەرخۆنەکردن نییە. بینراوە کە ئەم کەسە چووەتە شوێنێکی دیاریی کراو دواتر نەهاتووەتەوە دەر. بۆیە ئەمە پێویستی بە روونکردنەوە هەیە. بۆ دەرخستنی راستییەکان و دورکەوتنەوە لە قسەڵۆک زۆر بە هەستیاری کارەکان بەڕێوەدەچن".
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئەگەر هەر کەسێک دەستی له بێسه‌روشوێنكردنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچیدا ههبێتبە دڵنیاییەوە به توندی سزا ده‌درێت.
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیدان به هاوپه‌یمانێتی پارته‌كه‌ی و مه‌هه‌په‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كان، گوتی: "بابەتی ئەوەی کە هاوپەیمانیی کۆمار، لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا شێوەیەکی نوێ لە خۆدەگرێت یان نا، ئەگەر شێوەیەکی نوێی لەخۆگرت شێوەیەکی چۆن دەبێت، بەهەمان شێوە لە رێڕەوی سرووشتیی خۆیدا درێژەی هەیە. هیچ کەموکوڕیی و کێشەیەک لەوبارەیەوە بوونی نییە".