Enes Kaplan
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بەو ئاگرەی لە سەرانسەری وڵاته‌كه‌یدا دارستانەکانی گرتووەتەوە رایگەیاند: " لە هەشت رۆژدا ١٨٧ ئاگر کەوتووەتەوە. تا ئێستا لەو ئاگرانە ١٥یان بەردەوامە و بەشێکیان قه‌تیس كراون".
لە میانی پەخشی هاوبەشی A Haber - ATVدا کە لە کۆشکی چانکایا بەڕێوەچوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە وەک زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە وڵاتەکەشیاندا هه‌ڵكشانێكی بەرچاو لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکاندا روویداوە، و به‌پێویستی زانی ئه‌وه به سیاسەت تێکەڵ نه‌كرێت.
سەبارەت بە هەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگره‌كان، سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند: " لە ئێستادا ١٦ فڕۆکە لەبەردەستە، بەوانەوه كه ئەمڕۆ گەیشتوون ژمارەکە گەیشتووەتە ٢٠. لەپاڵ ئەوەشدا ٥١ هێلیکۆپتەر هەیە. بەردەوام ئەوانە لە کاردان".
گوتیشی: "هه‌وڵ و كۆششمان له‌به‌رامبه‌ر ئاگره‌كان به‌رده‌وامه، رێگه ناده‌ین دزه بكات و به‌رده‌وام به‌گژ ئاگره‌كاندا ده‌چینه‌وه".
له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان رایگەیاند: "درۆی وەک بۆچی لێرە فڕۆکە نییە، بۆچی هێلیکۆپتەر نییە، بڵاوکردنەوەی تیرۆرە".
ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئاگر و كاره‌كانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون به‌رپرسیارێتیی گه‌وره شاره‌وانییه‌كانه و، رایگەیاند: "سیاسەتی تورکیا سیاسەتێکی بێ ئۆپۆزسیۆنە. لە تورکیادا ئۆپۆزسیۆن تیرۆر بڵاودەکاتەوە".
گوتیشی: "ئەگەر ئەو شوێنانە دەسووتێن ناخی ئێمەش دەسووتێت. ئەوەی لەدەستمان بێت تا کۆتایی ئەنجامی دەدەین".
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەیش کرد کە ئاگری دارستانه‌كان هاوشێوه‌ی كۆرۆنا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆریستییه، كه هه‌موو جیهان به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه.
هەروەها ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له توركیا تیرۆری درۆ هه‌یه، به‌ڵێ هه‌یه. كێ ده‌یكات؟ ئۆپۆزسیۆن. هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن ئۆپه‌راسیۆنی به‌لاڕێدابردن به‌ڵام ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا تیرۆری درۆیه".
سەبارەت بەو بانگه‌شه‌یه‌ش كه باس لەوە دەکات ناوچه سووتاوه‌كان به‌ڕووی بیناسازییدا ده‌كرێنه‌وە، ئه‌ردۆغان رایگەیاند: " ته‌نها یه‌ك دێڕ وه‌ڵامم بۆ كاك كه‌مال هه‌یه: ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌داوه‌ته وه‌زیری كولتوور و گه‌شتیاریی".
گوتیشی: "ناشتنی دره‌خت كاری ئێمه‌یه، ئایا ده‌سه‌ڵاتێك كه پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دره‌ختی ناشتووه، به‌م ئاگرانه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه؟ به هه‌مان رژدیی به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌ركۆماری توركیا لەبارەی فڕۆکەکانی دامه‌زراوه‌ی ئاسمانی تورکیا رایگەیاند: "دۆخی فڕۆکەکان چیدی لەوەدا نییە زیاتر کار بکەن".
دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەبارەی بابەتی ڤاکسینی توركۆڤاك دوا و رایگەیاند: "ئامانجمانه له كورتترین ماوه‌دا ره‌زامه‌ندیی به‌كارهێنانی به‌په‌له بۆ ڤاكسینی توركۆڤاك وه‌ربگرین و له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا كوتانی به‌رفراوان بەڤاکسینەکە ده‌ستپێبكه‌ین".
سەبارەت بە گەشەی ئابووریی وڵاتەکەشی، ئەردۆغان رایگەیاند: "کاتێک تەماشای نیشاندەره ئابوورییه‌كان دەکەین دەبینین کە بەلای گەشەسەندندایە. دەگەین بە گەشەسەندنێکی سەروو سەدا حەوت".